١٤ ئازار ٢٠٢٢ - ٠٤:٢٨
ڕۆژنامەی ھائارێتس : مووشەکەکانی سپای ئێران ناوەندی سیخوڕیی ئیسرائیل لە هەولێریان تێکشکاند

ڕۆژنامەیەکی زایۆنیستی دانی بەوەدا نا کە مووشەکەکانی سپای ئێران ناوەندی سیخوڕیی ئیسرائیل لە هەولێریان تێک شکاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڕۆژنامەی زایۆنیستی هائارێتس ئەمڕۆ بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک دانی نا بە سەرکەوتوو بوونی ئۆپەراسیۆنی مووشەکیی سپای پاسداران لە هەولێر .

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە ئەم رۆژنامەیە رایگەیاندووە مووشەکەکانی سپای پاسدارانی ئێران ناوەندی سیخوڕیی ئیسرائیل لە هەولێریان تێک شکاند و ناوەندە گرینگەکانی ئیسرائیل لە هەولێریان کردە ئامانج.

هەروەها نووسیویە: مووشەکەکانی سپا زۆر ناوەندی گرینگی ئیسرائیل لە هەولێریان کردە ئامانج و خەساری زۆریان لەو شوێنانە داوە.

342/